فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی ئەمین کەریمی بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ
سێشەممە ۲۱-۰۵-۱۴۰۴   |  12-08-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ۲۰ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ئەمین کەریمی، هونەرمەند و ئەکتەری شانۆ ناسراو بە “ئەمینۆ” پاش ۴۰ ڕۆژ دەستبەسەربوون لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات و بەدوای کۆتاێیهاتنی پرۆسەی لێپرسینەوەکەی، بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هونەرمەندە لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە و لاپەڕەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەڕێوە دەچوون. جێگای ئاماژەیە، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ۱۰ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لە کاتی گەڕانەوە لە تورکییە لە سنووری سێرۆی ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی دەستبەسەر کرابوو.