فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی ئەژدەر پیری سەرنووسەری گۆڤاری لێکۆڵینەوەی گوڵان بۆ زیندانی ناوەندیی کەرەج
پێنجشەممە ۱۸-۰۲-۱۴۰۴   |  08-05-2025

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی گوڵانی ١٤٠٤، “ئەژدەر پیری” تەمەن ٣٦ ساڵ و سەرنووسەری گۆڤاری نێودەوڵەتی “لێکۆڵینەوەی گەلان” بە مەبەستی جێبەجێکرانی ماوەی یەکساڵ بەندکرانەکەی بۆ زیندانی ناوەندی کەرەج گواسترایەوە.
ئەژدەر پیری لە ناوەڕاستی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە لایەن لقی ٣ی دادگای شۆرشی کەرەج بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە دژی حکوومەت” حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسە، ئەژدەر پیری سەرەرایی یەک ساڵ بەندکران، بە ناوی سزای تەواوکەر، حوکمی دوو ساڵ قەدەغەبوونی چالاکی لە سۆشیال میدیاشی بەسەردا سەپێندرابوو.