ڕاگوێزرانی بابەک بەهرامی بۆ زیندانی ناوەندیی مەریوان
یەکشەممە ۳۰-۰۶-۱۴۰۴   |  21-09-2025

بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٤، “بابەک بەهرامی” چالاکی مەدەنی و خەڵکی شاری مەریوان بە تۆمەتی “بێڕێزی بە دامەزرێنەر و ڕێبەری ئێستای کۆماری ئیسلامی” بە مەبەستی تێپەڕ کردنی ماوەی حوکمەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی مەریوان گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو بە هۆکاری پەروەندەسازی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی “بێڕێزی بە خامنەیی”، بە ٩٦ ڕۆژ زیندان مەحکووم کرابوو. شایانی باسە، بابەک بەهرامی برای ڕۆژنامەنوس، فیلمساز و چالاکی سیاسی، “جەمشید بەهرامی”یە کە لە کاتی لێکۆڵینەوەدا، ئەم پەیوەندییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و دەسەڵاتی دادوەرییەوە لە دژی بەکارهێنراوە.