ڕاگوێزرانی بەندکراوێکی مەحکووم بە ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحیسار
یەکشەممە ۲۱-۰۲-۱۴۰۴   |  11-05-2025

بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٤، بەندکراوێک بە ناوی “رەزا میری” خەڵکی “هەرسین”ی سەربە شاری کرماشان، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی ئێعدامەکەی، بۆ ژوری تاکەکەسی زیندانی قزڵحیساری کەرەج گواستراوەتەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، ئەم بەندکراوە پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەست بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپێندرابوو.