ڕاگوێزرانی تاوانبارێک بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندیی مەهاباد
چوارشەممە ۰۱-۱۲-۱۴۰۳   |  19-02-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەندکراوێک کە پێشتر بە تاوانی “دەستدرێژیی سێکسی” حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو، بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی، بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی مەهاباد گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی ڕێبەندان، شاهین مەهدەوی، بەندکراوی تەمەن ٢٩ ساڵ لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی ئێعدامەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی ئەم زیندانە گواسترایەوە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو دوو ساڵ لەمەوبەر بە تاوانی “دەستدرێژیی سێکسی” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو.