فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی حسێن محەممەدپوور بۆ زیندانی ناوەندی نەغەدە
چوارشەممە ۱۹-۰۲-۱۴۰۳   |  08-05-2024

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گوڵان، “حسێن مەحموودپوور” تەمەن ٥١ ساڵ و خەڵکی گوندی گەرگوول سەر بە پیرانشار، دوای بانگکرانی بۆ لەقی جێبەجێکرانی سزاکانی دەزگای دادوەری ئەم شارە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی ١٥ مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە گواسترایەوە.
جێگای ئاماژەیە، حسێن مەحموودپوور، زستانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی “ئەندامەتی و هاوکاری لەگە یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی ڕژیم” حوکمی ١٨ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بەڵام ئەم حوکمە دوایی بەکاربردنی ماددەی ٤٤٢ یاسای جێبەجێکردنی سزادان، بۆ ١٥ مانگ بەندکران کەم کرابوویەوە. حسێن مەحموودپوور بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٢، بە هێرشی هێزەکانی حکوومەت بۆ سەر ماڵەکەی لە گوندی گەرگوول سەر بە شاری پیرانشار بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو سەرئەنجام ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی سەرماوەزی هەر ئەو ساڵە، دوای تێپەڕاندنی ١١٨ ڕۆژ دەستبەسەری، بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی نەغەدە ئازدا کرابوو.