فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی حەمید چەپاتی بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ
چوارشەممە ۱۹-۰۶-۱۴۰۴   |  10-09-2025

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٤، حەمید چەپاتی چالاکی مەدەنیی ناسراو و تەمەن ٣٧ ساڵ، دوای بانگکرانی بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای شۆڕشی ورمێ دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی ٦ مانگ بەندکران کە پێشتر بەسەریدا سەپابوو، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەمشارە کرا.
حەمید چەپاتی ساڵی ڕابردوو لە لایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت و تێکدانی بیروڕای گشتی” بە سێ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو. ئەو سزایە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ و دوای تانەی بێهزاد ساریخانلوو، جێگری داواکاری گشتیی ورمێ لە حوکمی دادگای سەرەتایی، بۆ ٦ مانگ بەندکران زیاد کرا. جێگای ئاماژەیە، حەمید چەپاتی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣، پاش بانگکران و ڕۆیشتن بۆ پۆلیسی ئەمنییەتی ورمێ دەستبەسەر و دوای یەک ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرابوو.