فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی خالید محەممەدی بۆ زیندانی ناوەندی سەقز
دوشەممە ۰۹-۰۵-۱۴۰۲   |  31-07-2023

ڕۆژی شەممە ٢٤ی پووشپەڕ، خالید محەممەدی، تەمەن ٣٧ ساڵ و هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “تورجان”ی سەر بە شاری سەقز، پاش مانگێک لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، بۆ زیندانی ناوەندیی سەقز گواستراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، خالید محەممەدی کە ئێستا لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی سەقز ڕاگیراوە، لە مافە سەرەتایییەکانی وەک چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و دەست پێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێبەش کراوە. شایانی باسە، ناوبراو لە ماوەی ٤٨ ڕۆژی ڕابردوودا تەنیا دوو جار پەیوەندیی تەلەفۆنیی کورتماوەی بە بنەماڵەکەی کردووە و باسی بارودۆخی نالەباری خۆی کردووە. هەروەها لە ماوەی ڕابردوودا ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز کاڵێ حەسەنپوور، هاوژینی دووگیانی ناوبراوی بانگ کردووە و وێڕای گوشاری دەروونی، لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەی لێ کردووە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی جۆزەردان، خالید محەممەدی لە شوێنی کارەکەی لە شاری سەقز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر و پاشان بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواسترابوویەوە.