ڕاگوێزرانی دوو بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی سنە
هەینی ۲۲-۰۲-۱۴۰۲   |  12-05-2023
دوو بەندکراوی زیندانی ناوەندیی شاری سنە بە ناوەکانی “سەعید ئەرجومەندی” و “کیومەرس مینبەری” کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەو زیندانە گوستراونەتەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی گوڵان، دوو بەندکراو بە ناوەکانی “سەعید ئەرجومەندی” خەڵکی خوڕەمئاباد و “کیومەرس میبنەری” خەڵکی شاری کامیاران کە سزای سێدارەیان بەسەرا سەپێندراوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی سنە گواستراونەتەوە. شایانی باسە کە سەعید ئەرجومەندی، پێشتریش دوو جاری دیکە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی، بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی سنە گواسترابوویەوە.