ڕاگوێزرانی دوو بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی خوڕەماوا
هەینی ۰۱-۱۰-۱۴۰۲   |  22-12-2023
دوو بەندکراو بە ناوەکانی “کەرەموڵڵا لۆرستانی” و “حسێن پاپی” لە زیندانی خوڕەماوا کە پێشتر بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، گواسترانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی ئەم زیندانە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی سەرماوەز، “کەرەموڵڵا لۆرستانی” ٥٠ ساڵ تەمەن و “حسێن پاپی” ٤٣ ساڵ تەمەن و خەڵکی بروجێرد کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان گواسترانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی خوڕەماوا. شایانی باسە، بەرپرسانی زیندان بە بنەماڵەی ئەم دوو بەندکراوەیان ڕاگەیاندووە کە سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢ی ڕێبەندان، حوکمەکەیان بەکردەوە دەردێت.