فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی دوو بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی کەرەج
یەکشەممە ۰۹-۰۲-۱۴۰۳   |  28-04-2024

دوو بەندکراوی خەڵکی شاری کۆیەشت بە ناوەکانی “مەجید بەراتی” و “فەرزاد گەڕاوەند” کە پێشتر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە” سزای سێدارە بەسەریاندا سەپێندرابوو، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان، بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحیسار لە شاری کەرەج گوازرانەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی گوڵان، دوو بەندکراوی خەڵکی شاری کۆیەشت بە ناوەکانی مەجید بەراتی تەمەن ٣٤ ساڵ و فەرزاد گەڕاوەند، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ ژووری تاکە کەسی گواستراونەتەوە و ئەگەری جێبەجێ کردنی سزای لەسێدارەدانیان لە چەند ڕۆژی داهاتوو دا لەئارادایە.