بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردان، “نازلا خانیپور” و کوڕەکەی، “ویسال هەرەوی”، لە پێڕەوانی ئایینی بەهایی و دانیشتووی شاری ڕەشت، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵ و شوێنی کارەکەیان، دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر هەندێک کەلوپەل وەکوو مۆبایلەکانیاندا گرتووە. نازیلا خانیپوور پێشتریش پێشینەی دەستبەسەرکرانی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە هەبووە و هەروەها ویسال هەرویش بە فەرمانی هێزە ئەمنییەکان لە زانکۆ دەرکرابوو. هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە، زانیارێکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنیان، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.