فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی دوو هاووڵاتی بۆ گرتووخانەی ئەمنیی شاری سنە
پێنجشەممە ۱۴-۱۱-۱۴۰۰   |  03-02-2022

دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “زەمانە زیویە” و “مێقداد حەسەن‌نژاد” خەڵکی شاری سەقز، پاش دەستبەسەرکرانیان، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەتییەکانی شاری سنە کران.

ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندان، ناوبراوان بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە”دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان” بێبەری کراون.

شایانی باسە، هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو دوو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.