ڕاگوێزرانی زۆبێر مەحموودی بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە
هەینی ۱۷-۰۵-۱۴۰۴   |  08-08-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، زوبێر مەحموودی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە گواسترایەوە.
جێگای ئاماژەیە، سەرەڕای تێپەڕینی مانگێک لە کاتی دەستبەسەرکرانی زوبێر مەحموودی هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە. زوبێر مەحموودی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ ماڵە شەخسییەکەی دەستبەسەر کرابوو.