فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی سلێمان عەبدی ئەندامی یەکێتیی مامۆستایان بۆ زیندانی سەقز
هەینی ۱۸-۰۱-۱۴۰۲   |  07-04-2023

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، سلێمان عەبدی، ئەندامی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانی سەقز و زێویە، دوای پرۆسەی لێپرسینەوە لە گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ زیندانی سەقز گواسترایەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەممە، هەڵیان کوتایە سەر ماڵی سلێمان عەبدی و دوای گەران و پشکنین دەستیان بەسەر کەلوپەلی شەخسی لەوانە لەپتاپ و مۆبایلی خۆی و خێزانەکەی دا گرت و پاشان دەستبەسەریان کرد.