
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە ١٣ی گەلاوێژ، “سورەیا قەیتەران” هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «کانی مەلا» سەر بە شاری پیرانشار، دوای بانگکرانی بۆ ژووری جێبەجێکرانی سزاکانی ئەو شارە، دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی ٩ مانگ بەندکران کە پێشتر بەسەریدا سەپابوو، بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ گواسترایەوە.
جێگای ئاماژەیە، سورەیا قەیتەران زستانی ڕابردوو لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی «هاوکاریی لەگەڵ یەکێک حزبە نەیارەکانی ڕژیم» حوکمی ٩ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو. سورەیا قەیتەران ڕۆژی دووشەممە ٥ی پووشپەڕی پارەکە، لە ڕەوتی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی باوکی لەگوندی کانی مەلا، بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کرا. ناوبراو دوای ٢٠ ڕۆژ و لەڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕی هەمان ساڵ بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرابوو.