فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی سولەیمان عەبدی بۆ زیندانی ناوەندی سەقز
دوشەممە ۱۴-۱۲-۱۴۰۲   |  04-03-2024

ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەممە، سولەیمان عەبدی، مامۆستای قوتابخانە و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی سەقز، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بانگکرا و دوای دەستبەسەرکران بۆ زیندانیی ناوەندی ئەمشارە گواسترایەوە.
سولەیمان عەبدی پێشتر لە مانگی پووشپەڕی پارەکە، لەلایەن لقی ١٠٥ی دادگای تاوانەکانی دووی سەقز بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی لە ڕێگەی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نایاسایی لە گۆڕستانی ئایچی” سزای هەشت مانگ بەندکران و لێدانی ٧٠ زەربە شەلاقی بەسەردا سەپێندرابوو. شایەنی باسە، سزای ٨ مانگ بەندکرانی پێشووی ئەو مامۆستایە، بۆ ٧٢٠ کاتژمێر وانەوتنەوە بەو کەسانەی کە لە ژێر چاودێری کۆمیتەی ئیمداددان گۆڕدراو و سزای ٧٠ زەربەی شەلاقەکەی، بۆ دوو ساڵ و شەش مانگ هەڵپەسێردراوە. جێگای ئاماژەیە، ئەو چالاکە پیشەییە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەممەی پارەکە، لە شوێنی کارەکەی بە بێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواسترابوویەوە.