فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی سومەیە ڕەشیدی بۆ بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین
پێنجشەممە ۱۱-۰۲-۱۴۰۴   |  01-05-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٦ی گوڵانی ١٤٠٤، سومەیە ڕەشیدی چالاکی سیاسی و تەمەن ٤٢ ساڵ و دانیشتووی شاری تاران، بە دوای دوو ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانی لە ئاگاهی ١٥ی خوردادی تاران، گواسترایەوە بۆ بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین.
جێگای ئاماژەیە، ناوبراو بە “پڕوپاگاندا لەدژی نیزام” تاوانبار کراوە.بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سومەیە ڕەشیدی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی گوڵانی ئەمساڵ، لە حاڵێکدا کە لە گەڕەکی جەوادیەی تاران خەریکی نووسینی درووشم لەسەر دیوار بوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە بەکارهێنانی توندووتیژی دەستبەسەر کرابوو.