بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژ، “سۆڵماز حەسەنزادە” تەمەن ٣٠ ساڵ و یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکانی شاری بۆکان، ڕۆژێک دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە، بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ گواستراوەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەحمەد حەسەنزادە لە زیندانی ناوەندی بۆکان دەستبەسەرە و ناوەندە ئەمنییەکان بۆ ئازادیی کاتیی ناوبراو داوای بارمتەی چوار ملیارد تمەنییان کردووە. ئەم دوو ئەندامەی بنەماڵەی دادخوازەکان، ڕۆژی سێشەممە ٩ی گەلاوێژ، هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی لەدایکبوونی محەممەد حەسەنزادە لە دوای هێرشی هێزەکانی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەیان، بە بەکارهێنانی توندوتیژی گیراون. شایانی باسە، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکران و ئەشکەنجەی ئەم دوو هاووڵاتییە، دایە عەزیمە دایکی محەمەد حەسەنزادە یان داوەتە بەر لێدان و بە هۆیەوە دواتر بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازراوەتەوە.