ڕاگوێزرانی سێ بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحیساری کەرەج
سێشەممە ۰۷-۱۲-۱۴۰۳   |  25-02-2025

ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، لانیکەم سێ بەندکراو بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی ئێعدام، بۆ ژوری تاکەکەسی زیندانی قزڵحساری کەرەج ڕاگوێزران.
بەپێی زانیارییەکان، ناوی ئەم سێ بەندکراوە “عەلیڕەزا بەساتی نیا” تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی ئیلام و دانیشتووی تاران، “ڕەزا میری” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی هەرسینی کرماشان و “ئەمیر نەزەریانی” تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی کوهدەشتی سەر بە پارێزگای لوڕستان ڕاگەیەندراوە. شایانی باسە، عەلیرەزا بەساتی نیا نزیک سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتن” ، ڕەزا میری و ئەمیر نەزەریانی چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.