فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی سەرلەنوێی خالید ڕۆحی بۆ ژووری تاکاکەسی زیندانی سنە
دوشەممە ۰۱-۰۸-۱۴۰۲   |  23-10-2023

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ڕەزبەر، خالید ڕۆحی، خەڵکی گوندی “چم سۆ” سەر بە بەشی ناوەندیی سنە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە لە بەندی گشتی بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترایەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، خالید ڕۆحی لە چوار ساڵ پێشترەوە بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەرکراوە و دواتر لە لایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە. شایانی باسە، ناوبراو پێشتر لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی گوڵان، لە بەندی “پویش٤”ی زیندانی ناوەندی سنە بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە، بۆ ژووری تاکەکەسی ئەو زیندانە گواسترابووەوە و چەند ڕۆژ دواتر گەڕێندرابوویەوە بۆ بەندی گشتی. ئەمە لەحاڵێکدایە کە بەدواداچوونەکانی بنەماڵە و کەسە نزیکەکانی خالید ڕۆحی بەمەبەستی لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە بێ ئاکام ماوەتەوە.