ئاروین نیکپەی”، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نێ” سەر بە شاری مەریوان، ڕۆژێک پاش ڕاگواستنی بۆ زیندانی مەریوان، سەر لەنوێ گەڕێندرایەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو پاش ڕاگوێزرانی دووبارە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان هیچ پێوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە و لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. جێگەی ئاماژەیە، ئاروین نیک پەی ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕێبەندان، ئاروین نیکپەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان دەستبەسەر و بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە ڕاگویزرابوو. شایانی باسە، هێزە ئەمنییەکان پاش دەستبەسەر کردنی ئاروین، نیوەشەوی ١١ی ڕێبەندان، هێرشیان بردووەتە سەر ماڵی ناوبراو لە گوندی “نێ” و لەپتاب و مۆبایلەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە. ئەمە لەکاتێکدایە کە هەتا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئاروین نیکپەی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.