بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٤ ڕێبەندان، “سەلمان ئەفرا”، هاووڵاتیی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان، دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، سەلمان ئەفرا دوای ئەوەی کە دەستبەسەر کراوە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی بۆ زیندانی ناوەندیی شاری مەریوان گواستراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، ئەو هاووڵاتییە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی” سزای یەک ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپابوو. شایانی باسە کە ئەو سزایە لەم دوایییانەدا لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی دەزگای دادوەرییەوە بۆ چوار مانگ بەندکردن کەم کرایەوە. پێویستە بوترێ کە سەلمان ئەفرا لە نەورۆزی ١٣٩٩، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە زیندانی مەریوان ئازاد کرابوو.