ڕاگوێزرانی سەیوان یەعقووبی بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندیی سنە
چوارشەممە ۲۱-۰۹-۱۴۰۳   |  11-12-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی سەرماوەز، “سەیوان یەعقوبی” تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “بێساران”ی سەر بە سەوڵاوا و دانیشتووی شاری مەریوان کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپێنرابوو، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی، بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندیی سنە گواسترایەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ناوبراو سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست”ی کەسێک بە ناوی مەسعود خەڵکی ئاوایی “ولەژێر”ی مەریوان دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپێنرابوو.