ڕاگوێزرانی عەبدولکەریم کاکۆل بۆ زیندانی ناوەندی شنۆ
شەممە ۰۵-۱۲-۱۴۰۲   |  24-02-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەشەممە، عەبدولکەریم کاکۆل، خەڵکی گوندی “حەسەن نووران”ی سەر بە شاری شنۆ، دوای بانگکرانی بۆ بەشی جێبەجێکردنی سزای دادگای گشتی و شۆڕشی ئەوشارە، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی شاری شنۆ گواسترایەوە.
جێگای ئاماژەیە، عەبدولکەریم کاکۆل پێشتریش لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری شنۆ بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان» بە یەک ساڵ زیندان سزا درا بوو. ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی پووشپەڕ، لە ماڵەکەی خۆی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بە بەکارهێنانی توندووتیژیەوە دەستبەسەر کرا و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە تا کۆتایی هاتنی دادگاییەکەی لە زیندانی شاری شنۆ ئازاد کرابوو.