فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی عەلی ڕوحی بۆ ئیتلاعاتی سنە
چوارشەممە ۱۶-۰۸-۱۴۰۳   |  06-11-2024

بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەزەڵوەر، عەلی ڕوحی تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “ئەسراوا”ی سەر بە شاری مەریوان بۆ گرتووخانەی شەهرامفەری سنە گواستراوەتەوە.
شایانی باسە، عەلی ڕوحی لە پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ یەکێک لە نزیکانی وتوویەتی لە ژێر گوشاری توندی دەروونی و جەستەیی دایە. جێگای ئاماژەیە، عەلی ڕوحی ڕۆژی شەممە ٥ی خەزەڵوەر، دوای بانگکران و چوون بۆ ئیتلاعاتی سپای مەریوان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.