ڕاگوێزرانی فانع خاتری بۆ زیندانی ناوەندیی سنە
سێشەممە ۱۷-۰۴-۱۴۰۴   |  08-07-2025

رۆژی دووشەممە ۱۶ی پووشپەڕی ١٤٠٤، “قانع خاتری” هاووڵاتیی تەمەن ۳۶ ساڵ و خەڵکی شاری سنە بە مەبەستی تێپەرکردنی حوکمی ۸ مانگ بەندکرانەکەی، دەستبەسەر کرا و بۆ زیندانی ناوەندیی ئەوشارە گواسترایەوە.
قانع خاتری پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی «پڕۆپاگەندەی دژ بە حکومەت» حوکمی ۸ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو. ناوبراو پێشتریش، لە ڕێکەوتی ۲ی ڕەشەممەی پارەکە، دوای تێپەڕکردنی ۱۵ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرابوو.