ڕاگوێزرانی قادر خەرامانفەر و جەلال سەدەفی بۆ زیندانی ناوەندیی مەهاباد
شەممە ۲۷-۱۱-۱۴۰۳   |  15-02-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، “قادر خەرامانفەر” و “جەلال سەدەفی”، دوای تێپەڕبوونی ٦٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی مەهاباد گواسترانەوە.
جێگای ئاماژەیە، ئەم دوو هاووڵاتییە سەر لەبەیانی ڕۆژی یەكشەممە ٢٥ی سەرماوەز، لە ڕەوتی هێرشی هێزەكانی ئیتلاعاتی سپا بۆسەر ماڵەكانیان دەستبەسەر كرابوون. تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران و تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.