
بەگوێرە ڕاپۆرتەکان، هیوا بەهین کە پێشتر حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێنرابوو و لە ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٣ەوە لە زیندانی ناوەندیی بوکان بەسەر دەبات، لەناکاو بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەکی دیاریکراو، بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گوازراوەتەوە.
بنەماڵەی ئەم بەندکراوە سیاسیە ڕایانگەیاندووە کە دە ڕۆژ لەمەوبەر ئەویان بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە بۆ زیندانی ورمێ ڕاگواستووە. شایانی باسە، هیوا بەهین لە پەیوەندیەکی کورتی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەکەی وتووە کە بە مەبەستی لێپرسینەوە ئەویان بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گواستووەتەوە. جێگای ئاماژەیە، هیوا بەهین پێشتر لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی بۆکان، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکومەت” بە ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣، بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەنرابوو.