فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی محەممەد ئیسماعیلی ئازەر بۆ زیندانی ناوەندیی مەهاباد
پێنجشەممە ۱۸-۱۱-۱۴۰۳   |  06-02-2025

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندان، محەممەد ئیسمەعیلی ئازەر، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی گوندی “قوڵەسەن” سەر بە شاری مەهاباد، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە لە ماڵەکەی خۆیدا و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کرا و بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی مەهاباد گواسترایەوە.
شایانی باسە، محەممەد ئیسمەعیلی ئازەر پێشتر بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردستانی” لە لایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە ١٣ مانگ زیندان، مەحکووم کرابوو. ئەو هاووڵاتییە ڕەشەممەی ساڵی ١٤٠٢، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە. ناوبراو دوای چەند مانگ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاکەی لە زیندان ئازاد کرابوو.