فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی مێهدی حەسەنی و بێهرووز ئێحسانی ئیسلاملو بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحیساری کەرەج
یەکشەممە ۰۷-۱۱-۱۴۰۳   |  26-01-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی ڕێبەندان، دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی “مێهدی حەسەنی و بێهروز ئیحسانی ئیسلاملو” بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی ئێعدامەکەیان، بۆ زیندانی قزڵحساری کەرەج ڕاگوێزراون.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەم دوو بەندکراوە سیاسیە لە کۆتاییەکانی خەرمانانی ئەمساڵ ، لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاراونەوە بە تۆمەتی “بەغی”، “مەحاربە”، “ئەفساد فی العەرز”، “ئەندامەتی لە ڕێکخراوی مۆجاهێدین” و “پیلانگێڕی لەدژی ئاسایشی نەتەوەیی”، حوکمی ئێعدامیان بە سەردا سەپێنرابوو و ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار، ئەم حوکمە بەبێ تێپەڕاندنی قۆناغەکانی پێداچوونەوە لە لایەن دادگای باڵای وڵاتەوە پشتڕاست کرایەوە.