فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی مێهدی کاکەیی بۆ ئیتلاعاتی تاران
یەکشەممە ۲۱-۱۱-۱۴۰۳   |  09-02-2025

بەپێی زانیارییەکان، مێهدی کاکەیی کاسبکار و خەڵکی شاری قوروە، لە ناوەڕاستی مانگی ڕێبەندان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شاری تاران گواسترایەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مێهدی کاکەیی لە شەقامی «چەمران» ی شاری قوروە لە ناو دوکانەکەی خۆی دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە، مێهدی کاکەیی دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری قوروە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری تاران گواستراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.
تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی، چارەنووسی و هەروەها شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.