فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی مەستەفە ڕەهنەما بۆ شوێنێکی نادیار
چوارشەممە ۰۱-۰۵-۱۴۰۴   |  23-07-2025

بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی دووشەممە ۳۰ی پووشپەڕی ١٤٠٤، مستەفا ڕەهنەما، چالاکی کولتووری تەمەن ۴۷ ساڵ و خەڵکی شیروان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە نزیکی گۆڕەپانی دانشگای ئەوشارە، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو بێ ئاکام ماونەتەوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.