فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٠ ساڵ بو زیندان بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی
پێنجشەممە ۲۴-۰۳-۱۴۰۳   |  13-06-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی جۆزردان، “محەممەدئەمین محەممەدی” ناسراو بە مینەی مەلا بایزی، خەڵکی گوندی “تەمەرچین”ی سەر بە شاری پیرانشار، دەستبەسەر بۆ زیندانی ناوەندیی شاری نەغەدە گواسترایەوە.
جێگای ئاماژەیە، محەممەدئەمین محەممەدی پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی پیرانشارەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی ڕژیم” بە دوو ساڵ بەندکران حوکم درابوو و ئەم حوکمەش لە کۆتاییدا لەلایەن دادگای پێداچوونەوە پەسەند کرابوو. ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١٣ی خەرمانانی پارەکە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بەکارهێنانی تووندوتیژی دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گواسترابوویەوە. ناوبراو دوای تێپەڕکردنی ٧٥ ڕۆژ دەستبەسەر بوون و لێپرسینەوە، لە کۆتاییدا بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی هاتنی دادگایەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو.