ڕاگوێزرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بۆ زیندانی ناوەندی نەغەدە
دوشەممە ۲۰-۰۹-۱۴۰۲   |  11-12-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی سەرماوەز، “ناسر سوڵتانی” خەڵکی گوندی “خورینج”ی سەر بە پیرانشار، دوای بانگ کرانی لە لایەن ژووری جێبەجێکرانی سزاکانی ئەو شارەوە، دەستبەسەر و بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای ٩ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکرانەکەی، گوازترایەوە بۆ زیندانی ناوەندی نەغەدە.
جێگای ئاماژەیە، ناسر سوڵتانی، پێشتر لە لایەن خانەی دادی گشتی و شۆڕشی شاری مەهاباد بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی لە بەرژەوەندی یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی ڕژیم” سزای ٩ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو. ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ١٣ی پووشپەڕی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.