فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییەک بۆ زیندانی ناوەندی نەغەدە
یەکشەممە ۲۴-۱۰-۱۴۰۲   |  14-01-2024

ڕۆژی شەممە ٢٣ی بەفرانبار، “ئومێد ئەحمەدڕەش” هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “لکبن” سەر بە شاری پیرانشار، دوای ئەوەی لە لایەن لقی جێبەجێکردنی سزاکان لەو شارە بانگ کراوە، دەستبەجێ دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری نەغەدە کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لەم دوایییانەدا لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری مەهابادەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی ڕژیم” سزای ١٥ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپابوو. شایانی باسە، ناوبراو لە ٢٥ی پووشپەڕی ئەمساڵدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای چەند ڕۆژێک، بە دانانی بارمتەی چوار ملیارد تمەنی و بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی دادگاییکردنەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو.