فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی هەستی ئەمیری بۆ زیندانی ئێڤین
یەکشەممە ۰۷-۰۲-۱۴۰۴   |  27-04-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٦ی گوڵانی ١٤٠٤، هەستی ئەمیری چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسی پێشوو، بە هۆکاری جێبەجێ نەکردنی بارمتە، دووبارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو پێشتر لە ئەنجامی چالاکییە مەدەنی و ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو. لەگەڵ ئەمەش بە هۆکاری تازە نەکردنەوەی بارمتە، هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەریان کردووە و بۆ بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین ڕایانگواستووە.