فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی ١٦ بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی کەرەج
یەکشەممە ۱۴-۰۵-۱۴۰۳   |  04-08-2024

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی گەلاوێژ، ١٦ بەندکراو لە زیندانی ناوەندی کەرەج بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەیان، گواسترانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی ئەم زیندانە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕاگوێزرانی ئەم بەندکراوانە بەمەبەستی بەکردەوەدەرهێنانی حوکمی ئێعدامەکەیان ئەنجام دراوە. شایانی باسە، چوار کەس لەم بەندکراوانە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتن” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون. جێگای ئاماژەیە، شۆناسی پێنج کەس لەم بەندکراوانە، خەڵکی ئەفغانستان ڕاگەیەندراوە.