فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی ٦ بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحیساری کەرەج
دوشەممە ۰۳-۰۶-۱۴۰۴   |  25-08-2025

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی خەرمانانی ١٤٠٤، لانیکەم شەش بەندکراو لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” و “کوشتن” بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەیان، گواسترانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی ئەم زیندانە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، ڕاگوێزرانی ئەم بەندکراوانە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان ئەنجام دراوە.