ڕاگوێزرانی چوار بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحیساری کەرەج
شەممە ۰۶-۰۲-۱۴۰۴   |  26-04-2025

بەپێی ڕاپۆرتێکی هەواڵنێریی هێرانا، ئەمڕۆ شەممە ٦ی گوڵانی ١٤٠٤، چوار بەندکراو لە زیندانی قزڵحیسار، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی ئێعدامەکەیان، گواسترانەوە بۆ ژووری تاکەکسی ئەم زیندانە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم چوار بەندکراوە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە ناویان بڵاو نەکراوەتەوە، پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری ڕژیم بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.