ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر، “ڕەزا ڕەمەزانزادە”، چالاکی مەدەنی و سیاسی و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی تارانی گەورە کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەزا ڕەمەزانزادە کە پێشتر بەدوو ساڵ و شەش مانگ زیندان مەحکووم کرابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندای حوکمەکەی لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە شاری تاران دەستبەسەر کراوە و بۆ زیندانی تارانی گەورە ڕاگوێزراوە. شایانی باسە، ناوبراو بە هۆی مانگرتن لە خواردن لە زیندان، تووشی کێشەی هەرسکردن و گەدە بووە. جێگای ئاماژەیە، ڕەزا ڕەمەزانزادە لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لە ڕۆژی ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠١ لە تاران دەستبەسەر و دواتر لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تارانەوە، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ میدیا دژبەرەکان” بە یەک ساڵ و شەش مانگ بەندکران مەحکووم کرابوو. هەروەها لە پەروەندەیەکی دیکە بە یەکساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرابوو.