فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی ژنە بەندکراوێک بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی ورمێ
پێنجشەممە ۲۷-۰۲-۱۴۰۳   |  16-05-2024

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی گوڵان، ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵ بە ناوی “پەروین مووسەوی” خەڵکی شاری مەراغە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی سێدارە کە پێشتر بەسەریدا سەپاوە، بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ گواسترایەوە
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتێک پەروین مووسەوی گواستراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی، بەشێک لە ژنان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و بەم هۆکارەشەوە شۆڕشی ژنانی ئەو زیندانە سەری هەڵداوە و بەشێک لە کەلوپەل و کەرەستەکانی ناو بەندیخانەیان سووتاندووە. پەروین مووسەوی، چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر و دواتریش لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو مانگی جۆزەردانی ساڵی ڕابردووش جارێکی دیکە بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ بەندی تاکەکەسی گواسترابوویەوە و هەمدیسانەوە بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ گەڕێندرابوویەوە.