فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی کەماڵ لوتفی بۆ زیندانی ناوەندی کامیاران
هەینی ۲۸-۰۲-۱۴۰۳   |  17-05-2024

بەپێی زانیارییەکان، لە ماوەی ڕۆژەکانی ڕابردوو کەماڵ لوتفی، خەڵکی دێهگولان و لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازەکانی ئەمشارە، لە دەستبەسەرگەی ئیدراەی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندانی شاری کامیاران گواستراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە، ناوبراو تووشی نەخۆشیی پێستی سەدەفی (پسۆریازیس) ببوو و نادیاری درێژماوەی چارەنووسیشی، بووەتە هۆکاری نیگەرانیی بنەماڵەکەی سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو. کەماڵ لوتفی تەمەن ٤٦ ساڵ، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، دوای بانگکران و ڕوویشتنی بۆ دادگای شۆڕشی شاری قوروە بۆ جاری دووەم دەستبەسەر کرا.
ناوبراو پێشتر لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی دێهگولان بە تۆمەتی”چالاکیی تەبلیغی دژ بە نیزام” حوکمی یەک ساڵ بەندکران، بە تۆمەتی “سووکایەتی بە خامنەیی” حوکمی ٢ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی “سووکایەتیکردن بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی” حوکمی ٢ ساڵ بەندکران و سەرجەم حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێنرابوو.