فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی یاسین سەمسام بۆ زیندانی ناوەندی شنۆ
یەکشەممە ۳۰-۰۷-۱۴۰۲   |  22-10-2023

ڕۆژی شەممە ٢٩ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی “یاسین سەمسام”، دوای بانگ کران و سەردانی بۆ لقی جێبەجێ کردنی سزاکانی داواکاریی گشتی و شۆڕشی ئەمشارە، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی شنۆ کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە مانگی جۆزەردان، لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری شنۆ بە تۆمەتی “کۆبوونەوەی و ڕێکخستنی نهێنی بە دژی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕێگەی بەشداری کردن لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان” سزای ٣ ساڵ و ٩ مانگ و هەروەها بە تۆمەتی “لەناوبردنی بەئەنقەستی موڵک و ماڵی خەڵک لە ڕێگەی بەردفڕێدان و بەشداری کردن لە گواستنەوەی کۆکتێل مۆلۆتۆف” سزای ساڵێک بەندکردن و لێدانی ٨٠ زەربە شەلاق بەسەریدا سەپاوە. شایانی باسە، یاسین سەمسام لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافی سەرەتایییەکانی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی بەفرانباری پارەکە، لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا و پاش نزیکەی ٩ مانگ لە دەستبەسەربوون، دواجار ئەم هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٢ ملیار و چوارسەد ملیۆن تمەنی لە زیندانی شنۆ ئازاد کرابوو.