بەپێی ڕاپۆرتەکان، یەدوڵڵا نادری، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، دوای ئەوەی کە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دستبەسەر کراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکارەکەی بێبەری و بێبەش کراوە و تەنانەت ڕێگەشیان پێی نەداوە بە هیچ شێوەیەک تەلەفۆنیش بکات بۆ بنەماڵەکەی، ئەمەش نیگەرانیی جددی ئەو بنەماڵەیە لە تەندروستیی ناوبراوی لێ کەوتووەتەوە. یەدوڵڵا نادری کە پێشتر وەک ئەندامی “کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران” پێشینەی چالاکیی سیاسی لە هەرێمی کوردستان هەبووە، مانگێک لەمەوبەر بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم گەڕاوەتەوە بۆ مەریوان و لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شاری مەریوان دەستبەسەر کراوە.