ڕۆژی سێشەممە ٣١ی گوڵان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری قووچان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “ڕەزا بەبرنژاد”، لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکان و ناوبراویان بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی بەبرنژاد، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا، ناوبراویان لە پەیوەندی لەگەڵ کوژرانی ئیبراهیم ڕەئیسی و بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر کردووە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە. شایانی باسە، ڕەزا بەبرنژاد ساڵی ڕابردووش لە ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕ، لە نزیکی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی براکەی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای قووچان سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی دەستبەسەر کرابوو. مەهدی بەبرنژاد، هاووڵاتی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی قووچان، لە ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠١، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەو شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان گیانی لەدەستدابوو.