بە پێی ڕاپۆرتەکان، مریەم حاجی حسێنی هاووڵاتی تەمەن ٥٢ ساڵی خەڵکی تاران، بە تێپەڕکردنی نزیکەی ٥ساڵ لە حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانەکەی کە بەسەریدا سەپاوە، لە زیندانی ئێڤین ڕاگیراوە و هەتا ئێستا لەمافی پێدانی مورەخەسی بێبەش کراوە.
مریەم حاجی حسێنی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٧ لە یەکێک لە شەقامەکانی تاران لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرابوو. دانیشتنی دادگای پێداچوونەوە بەسەر تۆمەتەکانی مریەم حاجی حسێنی ڕۆژی سێشەممە ٣ی گوڵانی ١٣٩٨ لە لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بەڕێوەچوو. ناوبراو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتی “فساد فیالارض” و سیخۆریکردن بۆ وڵاتی ئیسڕائیل لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی موساد تۆمەتبار کرابوو و لە کوتاییدا دوای دوو جار کۆبۆنەوەی دادگا حوکمێ ١٠ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و ئەوحوکمە لە لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران پشتڕاست کرایەوە.