ڕاگیرانی گەڵاڵەی چاکسازی دادپەروەری لە لایەن سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
دوشەممە ۰۷-۰۱-۱۴۰۲   |  27-03-2023
ڕاگەیەنەرەکانی ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە ٧ی خاکەلێوە لەسەر زاری کاربەدەستێکی پارتی “لیکود” ڕایانگەیاند، بێنیامین نێتانیاهوو بڕیارە گەڵاڵەی مشتومڕ هەڵگری چاکسازی لە سیستمی دادپەروەری کە ڕادەستی پەرلەمانی کردبوو، ڕاگرێت.
هاوکات کاناڵی ١٢ی تێلوێزیۆنی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیران بڕیارە ئەمڕۆ بە شێوەی فەرمی رەوتی ڕاگیرانی ئەم گەڵاڵەیە ڕابگەیەنێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە هەزاران خۆپیشاندەری ناڕازی لە بەرامبەر پەرلەمانی ئیسرائیل کۆبوونەتەوە. شایانی باسە، زانکۆکانی ئیسرائیل بە نیشانەی ئێعتڕاز بەم گەڵاڵەیە،داخراون و یەکێتییە کرێکارییەکانیش مانگرتنی سەرتاسەریان وەڕێخستووە.