
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی تەندرووستی ئێران کە ئەمڕۆ شەممە ٣1ی جۆزەردانی ١٤٠٤ بڵاو کراوەتەوە، لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، 722 کەس کوژراون و زیاتر لە 2 هەزار و 546 کەسی دیکەش بریندار بوون؛ کە زۆرینەیان هاووڵاتیی مەدەنین.
لە بەرانبەردا بە گوێرەی دەستەی فریاگوزاریی ئیسرائیل، لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، لانیکەم ٢٥ کەس کوژراون و نزیکەی ٨٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. پێویستە ئاماژە بکرێ کە سەرەتای جەنگەکە لە بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٢٣ی جۆزەرانەوە دەستی پێ کرد، کاتێک کە ئیسرائیل بە زیاتر لە ٢٠٠ فڕۆکەی جەنگی دەیان بارەگای سەربازی و بنکەی ئەتۆمی لە تاران و چەندین شوێنی دیکەی ئێرانی بۆمباران کرد. هاوکات ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای سەربازی و زانای ئەتۆمی کوشت. ئێرانیش لە وەڵامی ئەو هێرشانە، ڕۆژانە بە هەڵدانی دەیان مووشەک بۆ نێو تەلئەڤیڤی پایتەخت و پارێزگاکانی دیکە، وەڵامی ئیسرائیلی دەداتەوە.