ڕاگەیاندنی ئاگربەس لە نێوان ئێران و ئیسڕائیل
سێشەممە ۰۳-۰۴-۱۴۰۴   |  24-06-2025

ئەمڕۆ سێشه‌ممه ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، دۆناڵد تڕا‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تویتێكدا ئاگربەستی لە نێوان ئیسرائیل و ئێران ڕایگه‌یاند و وتی: جیهان پێشوازیی له‌م بڕیاره ده‌كات.
دۆناڵد تڕا‌مپ باسی له‌وه‌ش كرد، دوای 24 كاتژمێری دیكه، ئێران و ئیسرائیل به فه‌رمی شه‌ڕ ڕاده‌گرن. سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی، خه‌ریك بوو به‌هۆی ئه‌م جه‌نگه‌وه ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وێران بێت. باسی له‌وه‌ش كرد، ئێران ده‌ستپێشخه‌ریی ده‌كات و شه‌ش كاتژمێری یه‌كه‌م شه‌ڕ ڕاده‌گرێت و ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نێت، هاوكات ئیسرائیل له 12ـه‌مین كاتژمێر شه‌ڕ ڕاده‌گرێت و ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نێت.